tg-me.com/khaktv/2973
Last Update:
پێبکەنە و تەندروستی دڵت بپارێزە
پێکەنین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە و دەروون هەیە و پرۆفیسۆرێک دەڵێت ئەو کەسانەی بە بەردەوامی پێدەکەنن دڵ و خوێنبەرەکانیان تەندروستترە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی، بە پێی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا زیاتر پێدەکەنن ئەگەری مردن و نەخۆشییەکانی دڵیان لە چاو ئەو کەسانە کەمترە کە کەمتر پێدەکەنن.
پرۆفیسۆری ڕوسی ئۆلگا تکاچۆڤا ئاماژە بەوە دەکات کە پێکەنین تەنها کاردانەوەیەکی سۆزداری نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پرۆسەی جۆراوجۆری مێشک هەیە لەوانە پرۆسێسی ئازار و سیستەمی بەرگری. پێکەنین هەندێک مادەی گواستەرە دەمارییەکان وەک سیرۆتۆنین، ئەندۆرفین، دۆپامین و ئۆکسیتۆسین دەردەدات، ئەمەش ئازار کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە باشی و ئارامی، هەروەها پێکەنین هاندەری گەشەی خانەکانی سیستەمی بەرگرییە کە دژەتەن بەرهەم دەهێنن، ئەمەش بەرکەوتن بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.
.
BY خاك┊Khaktv
Share with your friend now:
tg-me.com/khaktv/2973